Skip to content

زمان

زمان، وەرگێڕی کوردی بۆ کرۆم

زمان زیادکراوێکی کرۆمە بۆ وەرگێڕانی کوردی سۆرانی و کرمانجی و چەند زمانی تر. دەستەواژە باوەکان لە فەرهەنگی ئۆفلاین و لەسەر هەمان ئامێر وەڵام دەدرێنەوە. بۆ ڕستەی تر پێویستت بە کلیلی AIMLی خۆت هەیە. زیادکراوەکە کلیلێکی لەگەڵدا نییە.

زمان بە کرتەکردن یان تەنها هەڵبژاردنی دەق نابێتەوە. وەرگێڕان بە ڕاست-کرتە لەسەر دەقی هەڵبژێردراو و هەڵبژاردنی Translate with Ziman، یان بە قەدبڕی Alt+Shift+Z دەکرێت. Alt+Shift+X زمانی مەبەست دەگۆڕێت.

لە Chrome Web Store دایبمەزرێنە

دامەزراندن

ئاسانترین ڕێگا دامەزراندن لە Chrome Web Storeە. بۆ وەگێڕانی ناوخۆیی لە سەرچاوە:

git clone https://github.com/sadrmanesh/ziman-ai.git

لە chrome://extensions/ دۆخی Developer هەڵبکە، Load unpacked هەڵبژێرە و ئەو بوخچەیە دیاری بکە کە manifest.jsonی تێدایە.

«سڵاو» بۆ ئینگلیزی وەربگێڕە؛ وەڵامەکە دەبێت Hello بێت و لە فەرهەنگی ئۆفلاین بێت.

وێنەکان

زمان: وەرگێڕانی دەستەواژەیەکی سۆرانی

فەرهەنگی ئۆفلاین

کارتی وەرگێڕان لەسەر پەڕە

فەرهەنگ و زیرەکی دەستکرد

فەرهەنگەکە ١٠٥ دەستەواژە لە پێنج زماندا لەخۆدەگرێت: سۆرانی، کرمانجی، ئینگلیزی، فارسی و عەرەبی. دەقی هەڵبژێردراو تەنها کاتێک بۆ https://api.aimlapi.com دەنێردرێت کە خۆت وەرگێڕانی زیرەکی دەستکرد داوا دەکەیت. کلیلەکە تەنها لە chrome.storage.local دەمێنێتەوە.

تێبینی زیاتر بە ئینگلیزی لە دەستپێکردن و تایبەتمەندیدا هەیە.

گەشەپێدەر: ناصر صدرمنش.